٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان بۆ كۆچی دوایی رەمزی شەعبان

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی 

بەڕێزان لە ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان

سڵاوێكی برایانەی گەرم ...

بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان کاک رەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی  کارگێڕى و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان-مان پێگەیشت، کاک رەمزی شەعبان سەرکردەیەکى سادەو خۆنەویست و خۆشەویست بوو، تەواوى تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو.

 بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خوشک و برایانمان لە ئەنجوومەنى سەرکردایەتی و مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان و خانەوادەى سەربەرزى خوالێخۆشبوو و تەواوى خزمانى دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی. 

 

 براتان

غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK                       

4 / 4 / 2021

 

هەواڵی پەیوەندیدار