٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد خورشید: ڕاکان جبووری دەیەوێ دەستکاریی پۆستەکانی نێو ئەنجومەنی کەرکووک بکات

سەرچاوە: KDP.info

پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک دەیەوێ گۆڕانکاری لە پلە ئیدارییەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بکات و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، دەستوەردانەکە بۆ بەرژەوەندیی پێکهاتەیەکی دیاریکراوە.

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە دژی دەستوەردان و گۆڕانکاریی نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکین، چونکە دابەشکردنی ئەو پۆستانەی نێو ئەنجومەنەکە بۆ بەرژەوەندیی پێکهاتەیەکی دیاریکراوە."

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: "لیستی برایەتی 26 کۆرسی و تورکمان 9 کۆرسی و عەرەب 6 کۆرسیی هەیە، بەڵام پارێزگاری بەزۆرسەپێندراوی کەرکووک هاتووە بۆ هەر پێکهاتەیەک 32٪ی داناوە، ئەوەش پێچەوانەی پشکی هەر لیستێکە."

د. محەمەد خورشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ڕاستە ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لەکار خراوە، بەڵام ئەو پۆستانەی نێو ئەنجومەن لە داهاتوودا کاریان پێ دەکرێت، بەتایبەتی ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان."

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار