گۆڕان و زەحمەتکێشان سەرەخۆشی لە پارتی دەکەن

لە دوو بروسکەی جوودا بزووتنەوەی گۆڕان و زەحمەتکێشانی کوردستان، بروسکەی ماتەمینەیان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو رەمزی شەعبان ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پرسەنامە
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان - مان بە هۆی نەخۆشییەوە بیست ، کاک رەمزی شەعبان هەموو تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی پارتی و ماڵباتە تێکۆشەرەکەیان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی بێت. ڕوحی کاک رەمزی بە بەهەشت شاد بێت.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحەتکێشانی کوردستان
4ی نیسانی 2021




