٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی 10 ملیار دینار ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر قیر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP. info- بڕیارە لەسەر داهاتی شارەوانی ژمارەیەک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ بکرێن و سەرۆکی شارەوانیی هەولێریش دەڵێت، ژمارەیەک گەڕەکی ناوشار قیرتاو دەکرێن.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوژمەی 10 ملیار دینار پڕۆژەمان پێشکەش بە وەزارەتی شارەوانی کردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای پێدانی ڕەزامەندی دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت، چونکە پڕۆژەکان لەسەر داهاتی 15٪ی شارەوانییە و تەنیا ڕەزمەندیی وەزارەتی پێویستە."

عەبدولواحید ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکانمان قیرتاوکردنی ژمارەیەک گەڕەکی هەولێرە، چونکە قیر نەکراون و دانیشتووانیان پێویستیان بە قیرکردن هەیە، بە تایبەتی گەڕەکەکانی فەرمانبەران و ڕۆشنبیری و ژمارەیەک گەڕەکی دیکە.''

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار