٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی هەرێم ڤاکسین لە سێ کۆمپانیا دەکڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکەی ڤاکسینی جۆری (ئەسترازینکا) بگاتە کوردستان و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ: "ڤاکسین لە سێ کۆمپانیا دەکڕین".

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی لە هەوڵدایە بۆ کڕین و دابینکردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا و لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی فایزەر و سینوفارم و ئەسترازینکا، زۆر نزیکین بۆ کڕینی ڤاکسین".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: "ئەو ڤاکسینەی لە هەرێمی کوردستان بەکار دێن، هیچ کاریگەرییەکیان پەیدا نەکردووە و لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانیەوە پەسەند کراون، لەبەر ئەوەش حکوومەتی هەرێم تەنیا ئەو ڤاکسینانە بەکار دێنێ، کە باوەڕپێکراون لە رووی زانستییەوە".

حەوێزی روونیشی کردەوە: "لە رۆژانی داهاتوودا کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری (ئەسترازینکا) لە ڕێگەی بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت".

 

قائید میرۆ 

 

هەواڵی پەیوەندیدار