٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی پەرلەمان: رەمزی شەعبان کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی رەمزی شەعبان بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی رەمزی شەعبانمان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بوو".

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ڕەمزی شەعبان).

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ڕەمزی شەعبان)، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-مان پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بوو، بەداخەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی سپارد.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و دۆست و هەڤاڵانی دەکەم، و داواکارم لە خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە وانا الیه راجعون

 

د. ڕێواز فایەق

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٣ی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار