سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەژنی قیامە له خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز ده‌كات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح له ھاووڵاتیانی مه‌سیحى پیرۆز ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه نووسیوویه‌تی: جه‌ژنى قیامه‌ى حه‌زره‌تى مه‌سیح له ھاووڵاتیانی مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: ئەگەرچی لە پارساڵەوە ڕێوڕەسمی جەژنی قیامە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە سنووردار کراوە، بەڵام جەژنی قیامە خۆی بیرهێنەرەوەی تازەبوونەوە و هەستانەوەیە و موژدەی ڕۆژانی باشتری پێیە.




