٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی رەمزی شەعبان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی رەمزی شەعبان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "كۆچكردوو لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا، نموونەی ڕاستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو".

دەقی پرسەنامەكە:

کۆچی دوایی کاک رەمزی شەعبان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی  مەکتەبی بەڕێوەبردن و دارایی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناخەوە خەمباری کردم. کاک رەمزی کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەر بوو، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕش و ئەرک و بەرپرسیاریەتییەكانی لە ناو پارتیدا، نموونەی راستگۆیی و نیشتمانپەروەری بوو. بنەماڵەکەشی ڕۆڵێکی دیاریان لە شۆڕشەکانی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و  ئەندامان  ولایەنگرانی پارتی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار