٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ره‌مزی شه‌عبان" کۆچی دوایی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3ى 4ى 2021 ره‌مزی شه‌عبان، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی كارگێری و دارایی، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بەشێك لە وێستگەكانی ژیانی خوالێخۆشبوو 

ڕه‌مزی خه‌لیل شه‌عبان ناسراو بە ڕه‌مزی شه‌عبان.

23/11/ 1942ز – لە  بلێ- بارزان لە دایکبووە.

ساڵی ١٩٧٢بەشی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی پراگ لە چیک تەواو کردووە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بووە.

شارەزایی لە زمانەکانی دایک و عەرەبی، ئینگلیزی، چیکی، سلۆڤاکی و سوێدی بووە.

لە ساڵی ١٩٤٦-١٩٤٧ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بووە ، ساڵی ١٩٦٠- ١٩٨٠ ئاوارەی کۆماری چیک و سوێد بووە، ساڵی ١٩٨٠- ٢٠٠١ ئاوارەی ئێران بوو.

ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦٠-١٩٧٥ بەرپرسی پارتی بووە لە چیکۆسلۆڤاکیا، ١٩٧٥-١٩٨٠ بەرپرسی پارتی بووە لە سوێد، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە لە هەمانکاتدا بەرپرسی رێکخستن بوو لە راژان.

١٩٨١-١٩٨٥ بەرپرسی لیژنەی لقی ٦ی ئەورووپا بوو.

١٩٨٥-١٩٨٦ بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو.

١٩٨٦-١٩٨٧ بەرپرسی لیژنەی لقی ١ بوو.

١٩٨٧-١٩٩١ بەرپرسی دارایی مەکتەبی سیاسی بوو.

١٩٩١-١٩٩٣ بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی رێکخستن بوو.

١٩٩٣-١٩٩٤ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بوو.

١٩٩٤-١٩٩٦ بەرپرسی لقی ١ی دهۆک

١٩٩٧ تا ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسییە.

مامۆستای خولەکانی ٦ و ٧ پەیمانگای کادیران بوو لە راژان.

ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگە کردووە.

بەشدار بووە لە ئامادەکارییەکانی داستانەکانی سنووری لقی یەک لە ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٧

لە سەردەمی سەرکردایەتی کاتی سەروتاری بۆ رۆژنامەی خەبات نووسیووە.

بەشدار بووە لە دەرهێنانی رۆژنامەی ( وڵات) ئۆرگانی لقی ٦ی ئەورووپا لە ١٩٨١- ١٩٨٥

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار