نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین دەکات
__2021_04_03_h19m52s13__HK.jpg)
ئه‌مڕۆ شەممە 3/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین، ئەندامی پێشووی پەرلەمان و کەسایەتیی دیاری شارۆچکەی عەنکاوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به کەسوکار و دۆستانی ببه‌خشێت. لاى خۆیانەوە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.




