مه‌حموود عوسمان: ڕێککەوتنی هه‌ولێر و به‌غدا باشه و پێویستمان به به‌رده‌وامیی چاكسازی و یه‌كگوتارییه

هه‌ڵه‌بجه - KDP.inf - پشکی ھەرێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 چەسپێندرا، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، ڕێککەوتنه‌كه باشه و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشوازییان لێ كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی یه‌كگرتووییه، پێویسته كوردستان به‌رده‌وام بێت له چاكسازی.
د. مه‌حموود عوسمان، چاودێری سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كورد هه‌ركاتێك یه‌كگرتوو بێت ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه له دانوستانه‌كان، نموونه‌ش ڕێککەوتنی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 به یه‌كگرتووییی كورد به‌ده‌ست هاتووه".
له ڕێککەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 فه‌قه‌ره‌یه‌كی تێدایه کە بەپێی ئەوە كوردستان نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌ش لێره‌وه كۆتایی به‌و سه‌رئێشانه ده‌هێنێت کە لایه‌نی عێراقی بۆ كه‌رتی نه‌وتی كوردستانیان دروست ده‌كرد له ساڵانی ڕابردوو."
له‌و بارەیەشەوە، مه‌حموود عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌و ڕێککەوتنه‌ی له‌سه‌ر بودجه و نه‌وت كراوه شتێكی باشه، هه‌رچه‌نده 18 جار وه‌فدی كوردی ڕۆیشته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی باشه، ده‌بینین حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حزبه‌كان پێشوازییان لێ كرد، كه‌واته ڕێککەوتنێكی باشه".
"كورد مافی خۆیه‌تی به‌شەبودجه‌ی هه‌بێت له بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له عێراقی ئێستا حكوومڕانن كه‌سانی خه‌راپن، لایه‌نی ده‌ره‌كییش هاوكاریان بووه دژ به مافه‌كانی كورد، ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی بۆ كوردستان دانراوه له به‌شی خۆی كه‌متره، هیچ خێرێك به كورد ناكرێت و ئه‌وه مافی خۆیه‌تی کە زیاتر له‌وه‌ی بۆی دانراوه وه‌ربگرێت." مه‌حموود عوسمان وای گوت.
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێكه دۆخی ئابووریی كوردستانی به‌ره‌و بووژانه‌وه بردووه، مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابه‌ش ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كردووه.
ئه‌و چاودێرە سیاسییه ده‌ڵێت: "كوردستان ده‌بێت دوو شت بكات، یه‌كه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه یه‌كگرتو بێت، حزبه‌كان مه‌به‌ستمه. دووه‌م چاكسازی به‌رده‌وام بێت و چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی بێت، ئاوا پێویستمان به به‌غدا نابێت، پاره‌یه‌كی باشیشمان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ




