٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتیی بەڵێندەران: پەسەندكردنی بودجە، ئومێدێكی زۆری بە بەڵێندەران بەخشیوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یەكێتیی بەڵێندەران دەڵێ: "دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، ئومێدێكی زۆرمان ھەیە جارێكی دیكە بەڵێندەران بكەونەوە كار، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی قەیرانی دارایی و كۆرۆناوە، كاری ئێمە لاواز ببوو، بەڵام پەسەندكردنی بودجە، ئومێدبەخشە و سەرۆكی حكوومەتیش گرنگی بە بەڵێندەران دەدات، لەبەر ئەوەی ئامانجی حكوومەتی ھەرێم، ئابوورییەكی بەھێزە بۆ ھەرێمی كوردستان".

بەشار عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە و جێگیركردنی پشكی ھەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیاسایەدا بە ھەوڵی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، جێگەی دڵخۆشییە بۆ بەڵێندەران و دەبێتە ھۆی ئەوەی جارێكی دیكە بەڵێندەران دەست بە كار و پڕۆژە بكەنەوە و حكوومەت پارەیان بۆ خەرج بكات، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی كۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە، بەڵێندەران دۆخیان خراپ بوو و كارەكەیان لاواز ببوو".

عەلی گوتیشی: "پەسەندكردنی بوجە، ئومێدبەخشە بۆ بەڵێندەران و ئومێدێكی زۆر ھەیە جارێكی دیكە بكەوینەوە كار، بە تایبەت كە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خەرج بكرێت، كە بڕیارە خەرج بكرێت، چونكە پێشتر دۆخەكە ئاسایی نەبووە، بەڵام ئێستا ھیوایەكی باش ھەیە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "راستە بەڵێندەران قەرزیان لای حكوومەت ھەیە، بەڵام گەر كار ھەبێت و پارەش لای حكوومەت بێت، كێشە دروست نابێت، ئەوەی گرنگە كار ھەبێت بۆ بەڵێندەران، بۆیە پلانێكی باش ھەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان و پلانی ئێمەش پەیوەستە بە پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، بۆیە ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان ھەر كاتێك حكوومەت داوا بكات".

دەشڵێ: "ئومێدێكی زۆرمان بە سەرۆكی حكوومەت ھەیە، كە گرنگی بە بەڵێندەران دەدات، چونكە ئامانجی حكوومەتی ھەرێم، ئابوورییەكی بەھێزە بۆ ھەرێمی كوردستان".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار