٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگاری مووسڵ: حكوومەتی عێراق جیددی نییە لە دەركردنی پەكەكە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ رایدەگەیەنێت، تا ئێستا پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان لە شنگال ماون و دەرنەچوون، چونكە حكوومەتی عێراق جیددی نییە لە دەركردنی ئەو ھێزانە.

رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەو مۆڵەتەی حكوومەتی عێراق دابوویە پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان بۆ دەرچوونیان لە شنگال، جێبەجێ نەكرا و مۆڵەتەكەش تەواو بوو، بەڵام بۆ ئەوەی پەكەكە و ھێزە ناشەرعیەكان دەربكرێن، پێویستە حكوومەتی عێراق جیددی بێت و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات.

سمۆ گوتیشی، چەندین ھێز لە شنگال ھەن، كە ناشەرعین و دۆخی شنگالیش زۆر خراپە و پێویستە ھەرچۆنێك بێت حكوومەتی عێراق بڕیارێك بدات و ئەو ھێزانە لە شنگال دەربكات، چونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت.

جێگری پارێزگاری مووسڵ باسی لەوەش كرد، تا ئێستا ھێزە ناشەرعییەكان ئامادە نین شنگال چۆڵ بكەن و بە ناوی خەڵكی شنگالەوە قسە دەكەن، كە خەڵكی شنگالیش پشتگیرییان ناكات و داوای دەرچوونیان دەكات، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق ئەوە لە بەرچاو بگرێت و دەریان بكات و چیتر رێگە نەدات لە شنگال بمێننەوە و دۆخی ناوچەكە ئاسایی بكرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار