٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھەوڵی فراکسیۆنی پارتی رێگری کرا لە مەترسیەک بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رێگری لە مادەیەک لە پڕۆژە یاسای بودجە کرا، کە باسی کرین و فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی دەکرد لە عێراق ومەترسی بۆ سەر ناوچە کوردستانیەکان ھەبوو، بەڵام بە ھەوڵی فراکسیۆنی ئێمە رێگری کرا و کرین و فرۆشتن بە زەوی کشتوکاڵی نەما لە عێراق ئەمەش بەئاگاداری شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، مادەی ٤١ لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق کە شەش برگە بوو پەسەندکرابوو لە لیژنەی دارایی، پەیوەندی بەکڕین و فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی ھەبوو لە عێراق و مەترسی ھەبوو بەشێوەیەکی گشتی بۆ سەر ناوچەکانی مادەی ١٤٠، لە کاتی گفتووگۆکردنی فراکسیۆنی ئێمە دەقێک لە فەقەرەی پێنج بە ئاگاداری شاندەکەی ئێمە دەربارەی کەرکوک زیادکرا.

د.ڤیان سەبری گوتیشی، دوای دەنگدان مادەی ٤١ ھەمووی گۆڕا و ھیچ فرۆشتن بۆ زەوی نەما لەعێراق، ئەمەش بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموراتی کوردستان بوو.

سەبری باسی لەوەشکرد، ھەموو ھەوڵەکانی ئێمەش وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بە ئاگاداری شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار