٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەرپرسی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ د.نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرکردایەتی ڕەوتی سەدر و ڕۆڵی کاریگەرییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی و هیوای خواست، تێپەڕاندنی ئەم یاسایە، ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور.

هەواڵی پەیوەندیدار