نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عیسمه‌ت ئه‌رگۆشی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی به به‌ڕێز عیسمه‌ت ئه‌رگۆشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند بۆ كۆچی دوایی كه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مینی برای.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به کەسوکار و بنەماڵەكه‌ی ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز عیسه‌مه‌ت ئه‌رگۆشی به‌ناوی خۆی و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه سوپاس و پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دەربڕی.




