پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ههولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەكدا بۆ كۆچی دوایی محەمەد عرێبی دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق رایگەیاند " بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا".
دەقی پرسەنامەكە:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دادوەر محەمەد عرێبی دادوەری پێشووی دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق-م بیست، کە یەکێک بوو لە دادوەرە دیارەکانی عێراق و ڕۆڵێکی گرنگیی لە دادگاییکردن و سزادانی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و تاوانەکانی دیکە بەرامبەر گەلانی عێراق هەبوو. بۆیە بە ڕێزەوە یادی ئەو دادوەرە دەکەینەوە کە پیشەییانە ئەرکەکانی بەجێ گەیاند لە پێناو هێنانەدی دادوەرییدا.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




