سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ( کەمال )ی برایەوە.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بەبەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.




