ڕاگهێندراوێك له فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان
_(2)__2021_04_01_h16m33s25__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. info- په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ‌دا له بودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره و به‌رهه‌می ماندووبون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانوستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه خه‌مخۆره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
بوو و شایانی ڕێز و ستایشن
شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له دوای ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له ئه‌نجام به نه‌زۆك بوونی خهونهكان به‌داخه‌وه هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته كه له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتوانرێت حكومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكومه‌تی فیدڕاڵی و به قبوڵ كردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان و شایسته ده‌ستوریه‌كان
به‌ڵام جارێكی تر به هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له قۆناغه‌كانی دانوستاندن له‌م باره‌یه‌وه بووه ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به شكۆوه مافه ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین ، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه بووه زامنی پاراستنی مافه ده‌ستوریه‌كانمان و سوپاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رزده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه دژ به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
١ی٤ی٢٠٢١




