٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ خوشک و برایانى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان دەکات.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان دەکات، بە بۆنەى هاتنى جەژنی ئەکیتۆ و سەرى ساڵى نوێى بابلیی ئاشووری و سریانی و کلدانى، و سەرکەوتنی مروتوک بەسەر هێزى وێرانکەرى خائوس و ژیانەوەى زەوى و سەوزبوونى گەنم و جۆ و دەرکەوتنى خۆر و گەیشتنى دادپەروەرى.

گەلانى نێوان دوو ڕووبارەکە و کوردستانیان، تاوەکو ئێستاش هەمیشە نزیکایەتى و پێکەوەژیانیان لەنێواندا هەبووە و ئەمەش هۆکارى مانەوە و بەردەوامبوونیان بووە، و لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش ئێستا کوردستان نیشتمانێکى ئارام و بەرەکەتدارە بۆ برا مەسیحییەکانمان کە ڕۆڵیان هەبووە و هەیە لە حوکمڕانى و ئاوەدانى و پێشخستنى کۆمەڵگە و هەموو هەوڵیشمان لە پێناو ژیانێکى شایستە و پڕ لە ئاشتى و خۆشییە بۆ هەموو لایەک.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/3/31

هەواڵی پەیوەندیدار