مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیوویهتی: بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی (بابلی، ئاشووری) پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی ئاشووری سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی خۆشگوزەرانی و ئارامی و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بێت لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.




