٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماددەی ١١ی پڕۆژەیاسای بودجەی ۲۰۲۱ی عێراق پەسەند کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر و چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواجار دەنگ درا بە ماددەی ١١ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق و پەسەند کرا کە پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ، ۳۱ی ۳ی ۲۰۲۱، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ۲۰۲۱ لەسەر داواکاریی سەرۆکی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی دەستی پێ کرد و بە بەشداریی ۲۱٥ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامە کە بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان بەشدار نەبوون و چەند پەرلەمانتارێکی کوردستانیش بەشداریی دانیشتنەکەیان نەکرد و دەنگیان بە ماددەی ١١ نەدا.

د. محەمەد شاکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ درا بە ماددەی ١١ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کە دوای نزیکەی بیست جار سەردانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو ماددەی ١١ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێگیر کراوە.''

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار