٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی متمانەپێکراوی'' ئیلیزێ''یە و مەلەفە داخراوەکان دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

پاریس-KDP.info-  شارەزایان پێیان وایە، ئێستا فەرەنسا ڕۆڵیکی گەورە لە یەکێتیی ئەوروپا دەگێرێت و مەلەفە حاسمەکان خۆی یەکلایییان دەکاتەوە و توانیویەتی ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەری لە جیهاندا هەبێت و بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

دوای بانگهێشتی فەرمیی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی فەرەنسا، سەرۆکی فەرەنسا بە گەرمی پێشوازیی لێ کرد، ئەمەش فۆکسی جیهان و ناوچەکەی خستە سەر ئەم دیدارە دووقۆڵییە و ئەو دوو گەنجە سیاسەتمەدارە. لەو بارەیەوە، ئیبراهیم مسلم، پسپۆڕی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە فەرەنسا دەڵێت: "ئەم دیدارە زۆری گرنگی هەیە، لەبەر ئەوەی فەرەنسا تایبەتمەندییەک دەداتە هەرێمی کوردستان. لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩ ماکرۆن لە عێراق بوو لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیداری کرد و پێشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کوشکێ ئیلێیزێی کردبوو، ئێستاش ئەم سەردانە بۆ فەرەنسا لەسەر ''بانگهێشتی'' فەرمی بوو.''

ئەو گوتیشی: ''فەرەنسا دەیەوێت دووقۆڵی و تایبەتمەندییانە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات و زیاتر پێشیان بخات و تەوەرێکی دیکەی گرنگی سەردانەکە ئەوە بوو کە هەردوو لا پرسی هەموو کورد و ڕۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد، چونکە هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکێ هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە ڕۆژئاوای کوردستان؛ چ لە یەکڕێزیی لایەنەکانی کورد و چ لە بڕیاری هەرێم لە ڕۆژئاوای کوردستان، چونکە بڕیاری ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕیگای هەرێمی کوردستانەوەیە و گفتوگۆی هەموو پارچەکانی کوردستان کران لەبەر ئەوەی فەرەنسا هەرێمی کوردستان بە سەنتەری بریاردانی کورد دەبینێت.''

ئەمە چەندین جارە نێچیرڤان بارزانی سەرەدانی کوشکی ئیلیزێ دەکات و وەک شارەزایان دەڵێن، نێچیرڤان بارزانی متمانەپێکراوی کوشکێ ئیلیزێیە و لەوێوە دەتوانێت هەموو ئابلۆقەکان لەسەر کوردستان بشکێنێت و مەلەفە داخراوەکان دەکاتەوە.

لەبارەی دژایەتیی تیرۆریشەوە، موسلم ئاماژەی دا: "شتی گرنگتر دژایەتیی تیرۆر بوو، چونکە ئێستا فەرەنسا یەکێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چونکە فەرەنسا کورد دەبیێنێت کە لەسەر زەمین توانای ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی هەیە؛ جا چ پێشمەرگە بێت و چ شەڕڤانان."

 

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار