٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا رۆژی ١٥ی مانگی داھاتوو دەنگدەران دەتوانن پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی بۆ ناوەڕاستی مانگی نیسان درێژ كردەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێ، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە.

خالید عەباس، بەرپرسی ئوفیسی پارێزگای دھۆكی كۆمسیۆن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "درێژكردنەوەی كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا خۆیان لە بایۆمەتریی دەنگدان تۆمار نەكردووە یان كێشەیان ھەیە بۆ راستكردنەوەی ناوەكانیان، لەبەر ئەوەش داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن".

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن روونیشی كردەوە: "ئەمڕۆ كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دەھات، بەڵام بەپێی  بڕیارەكە، تا رۆژی ١٥ی مانگی داھاتوو دەنگدەران دەتوانن پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن".

خالید عەباس گوتیشی: "تا ئێستا پارێزگای دھۆك لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەران و رێژەی ٧٠%ی تۆمار كردووە، بەڵام لەبەر درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردن، رێژەكە لە رۆژانی داھاتوودا بەرەو ھەڵكشان دەچێت".

جێی ئاماژەیە، پێشتر سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندبوو، پێشبینی دەكرێت وادەی تۆماری بایۆمەتری درێژ بكرێتەوە و ئەمڕۆش بڕیارەكە دەرچووە.

 

قائید میرۆ  

هەواڵی پەیوەندیدار