٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی نیشانداوە.. لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق قسە ده‌کەین

سەرچاوە: KDP.info

فەڕەنسا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لە دیدار و کۆبوونەوەکانی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە رایگەیاند: ''فەرەنسا رۆڵێکی گەورەی لە هاوکاریی سەربازیی و مرۆیی عێراق هەیە و جەختی لەوەش کردەوە ئامادەن هاوکاری عێراق بکەن''.

راشیگەیاند: ''سەرۆک ماکرۆن پیرۆزبایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان كرد بۆ سەردانی پاپا فرانسیس کە سەردانێکی سەرکەوتوو بوو''.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: ''هەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەی هێشتا هەڕەشەی تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هەروەها باسمان لە بابەتی سووریا و پەیوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانمان کرد''.

نێچیرڤان بارزانی گووتی: ''سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و پشتگیریی لە دانوستانەکان کردووە، نیازم هەیە لەوبارەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و سەرۆککۆماری عێراق و کوتلە سیاسییەکانی عێراق قسە بکەین''.

لەبارەی بودجەی عێراق و ناکۆکییەکان گووتی: ''ئەو شێوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە هیچ جۆرێک فیدراڵی نییە و لە دونیا نییە، ئەم سیستمە تاوەکو ئێستا لە عێراق جێگیر نەکراوە''.

روونیشکردەوە: ''هەرێمی کوردستان نەک هۆکاری کێشەکان نییە، بەڵکو ئامادەی هاوکارییە بۆ کێشەکانی دیکەی عێراق''.

راشیگەیاند: ''هیوادارین ئەو رەشنووسەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتن، دەنگی لەسەر بدرێت''.

هەواڵی پەیوەندیدار