٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

پاریس-KDP.info- له‌ دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ پاریس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له‌ پاریس به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رێز كازم ئه‌لڕوكابی هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ پاریس و ستافی باڵیۆزخانه‌، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌ره‌نسا و كاروباری باڵیۆزخانه‌ و سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ پاریس كرا و جه‌خت له‌ بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا كرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار