٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر ـKDP.infoـ سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کورستان، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە کە کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم پێویستییە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەر کراوە و دابینکردنی پێویستییە دارایی و لۆجیستییەکانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، ئەمینداری گشتی و سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و ڕاوێژکارانی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، ڕاوێژکاری سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان لە هەرێم و تیمی یاوەری کۆ بووەوە.

ڕاویژکاری سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان لە هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە کە هاوکاری و یارمەتییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەر کراوە.

وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵی بێوچانی هاوپەیمانان و ئەمەریکای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و گوتیشی: "بەردەوامیی پاڵپشتییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمی و سەربازیی سەردەمیانە."

فایزە کۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار