٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی ھەولێر گوتی، ئێستا دیزاینی قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر لە کۆتاییدایە و کە تەواو بوو لەو نزیکانە دەست بە دروستکردنی قۆناغی دووەم دەکەن کە شەش کیلۆمەتر دەبێت .

کەیفی فارس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر تەواو بوو، ئێستا کار لە دیزاینی قۆناغی دووەمی شەقامەکە دەکرێت کە شەش کم دەبێت و دیزاینەکەی لە کۆتاییدایە، کە تەواو بوو پێشکەشی وەزارەتی دەکەین و ئەوانیش پەسەندی دەکەن و دواتر گرێبەست بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم دەکەین و دەست پێ دەکەین."

فارس باسی لەوەش کرد: "لە ماوەیەکی نزیکدا کە کارەکان تەواو بوون دەست بە دروستکردنی قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠مەتریی شاری ھەولێر دەکەین کە لە بەحرکە تا شەقامی دھۆکە."

گوتیشی: "کۆی پڕۆژەکە درێژییەکەی نزیکەی ٧٠ کم دەبێت و ھەرجارە و بەشێکی دروست دەکرێت و دروستکردنەکەی قۆناغ بە قۆناغ دەبێت."

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار