نووری حەمە عەلی: پێشمەرگە بێ وەڵام نەبووە.. لێکۆڵینەوە بەردەوامە

پردێ-KDP.info- دوای ھێرشەکەی شەوی رابردووی سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری پێنجی پردێ، فەرماندەی میحوەرکە دەڵێت، لێکۆڵینەوە بەردەوامە و مووشەکەکانیش لە ژێر دەسەڵاتی حەشد و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستە کراون.
نووری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەری پردێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئاراستەکردنی مووشەکەکانی شەوی رابردوو، ھێزی پێشمەرگەش وەڵامیان داوەتەوە و مووشەکەکانیش لە نزیک پردێ و ئەو ناوچەیەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و حەشدی تورکمان و ھێزە عێراقییەکانەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراون".
فەرماندەکەی پێشمەرگە دەشڵێت: "راستەوخۆ دوای کەوتنی مووشەکەکان، پێشمەرگە بێ وەڵام نەبووە و تەقەیان بەو ئاراستەیە کردووە کە مووشەکەکان لێوەی ھاتوون".
قائید میرۆ




