راگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- نووسینگهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهیێنێت: بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی رۆژئاوای کوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون.
دەقی راگەیەندراوەكە:
بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون. وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




