٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ئەوقاف: دەمانەوێ ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا جێبەجێ بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد و لەگەڵ میری ئێزدییان و بابە شێخ و بەڕێوەبەری پێکهاتەکان لە موسڵمان و ئێزدی و مەسیحی کۆ بوونەوە.

پشتیوان سادق لەبارەی ئامانجی سەردانی ناوچەکەوە گوتی: "لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی پیکهاتەکان بووین و دەربارەی چەندین پرس گفتوگۆمان کرد، چەندین کێشەمان تاوتوێ کرد و ئۆمێدەوارین وەزارەت بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکات."

گوتیشی: "پرسێکی دیکە، پرسی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و گفتوگۆمان کرد کە چۆن بتوانین بە جێبەجێکردنی ڕیکارەکانی خۆپارێزی ئەم مانگە تێ بپەڕێنین."

گوتیشی: "دەمانەوێ لە مانگی ڕەمەزاندا هاووڵاتییان ماسک ببەستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و دوورکەوتنەوەیان هەبێت، مامۆستایان ئامۆژگاریی خەڵک بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە مزگەوت و دەرەوەی مزگەوت، چونکە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیادبووندایە."

کاروان باعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار