٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەک بۆ خەڵکی ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەژار ڕادەگەیەنێت و سەرۆکی شارەوانییش دەڵێت، مەبەست لە پڕۆژەکە سوودمەندبوونی خەڵکی هەژاری شاری هەولێرە.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شارەوانیی هەولێر لەگەڵ ڕێکخراوێک پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە و دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. پڕۆژەکەش بریتییە لە دانانی ژمارەیەک سندووق بۆ کۆکردنەوەی جلوبەرگی بەکارهاتوو کە دواتر بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت، ئەوەش لەپێناو هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت و هەژاردا."

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەشڵێت: "لە زۆربەی گەڕەکانی شاری هەولێر سندووق دەکەینەوە و خەڵکێکی خواپێدراو هەیە جلوبەرگی مارکە و باش بەکار دێنن و دوای ماوەیەکی کەم بەکاری ناهێنن، ئێمە وەک شارەوانی هەموو ئەو جلوبەرگانە کۆ دەکەینەوە و دوای قۆناغی شوشتن بەسەر خەڵکی هەژاردا دابەشیان دەکەین."

عەبدولواحید ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەی هاوشێوە لە وڵاتان هەیە و مەبەست لێی ئەوەیە پردێک دروست بکەین لە نێوان خەڵکی خواپێدراو و هەژاردا تا بە شێوەیەکی پێشکەوتوو سوود بە خەڵکی خۆمان بگەیەنین."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار