٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- د. رێواز فایق حوسێن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان.

ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌:

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/3/31، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا..

 

د.ڕێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق

 

هەواڵی پەیوەندیدار