وەزیری تەندروستی: بڕیاری نوێ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناوە دەدرێت

هەولێر-KDP.info- دوای زیادبوونی ڕێژەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆ دەبێتەوە و بڕیاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتووی ئەم حەفتەیەدا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بڕیاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەدرێت تا خۆپارێزی زیاتر بێت."
لەبارەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆناوە، د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "رێژەی تووشبوون زۆر زیادی کردووە و کۆرۆنا ئێستا لە ھەڵکشاندایە لە ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی رەوشی زۆرینەی نەخۆشەکان مەترسیدارە و پێویستیان بە ئامێری ھەناسەی دەستکرد ھەیە، لەبەر ئەوە، پێویستە رێکارەکان توندتر بکرێن و ھاووڵاتییانیش زیاتر پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن."
راگهیاندراوى 24 كاتژمێرى تایبهت به نهخۆشى كۆرۆناى نوێ

قائید میرۆ




