٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیاییی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەداخەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021، هاوڕێ و هاوکارمان، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووس سەڵاح باباعەلی (سەڵاحی مێهرپەروەر) بە نەخۆشیی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و منداڵەکانی، بابا عەلیی باوکی و کەسوکارەکەی دەکەین و هاوخەمیانین.

خوالێخۆشبوو سەڵاح باباعه‌لی کە ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و وڵاتپارێز بوو، میدیاکارێکی لێهاتوو و پڕ بەخشش بوو و خزمەتێکی زۆری ڕۆژنامەگەریی هەرێمی کوردستان کرد.

خودای مەزن گیانی بخاتە به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

 

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری میدیایی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٣/٢٨

هەواڵی پەیوەندیدار