٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەت: ھۆكاری نەگەیشتنی پارەی ئەمەریكا بۆ مووچەی پێشمەرگە تەكنیكییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە ھۆی ئەوەی تا ئێستا پارەی پێشمەرگە بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكان نەگەیشتووە، بڕیارە حكوومەت مووچەیەك بەو لیوایانە بدات، تاوەكو پارەی ئەمەریكا دەگات، ھۆكاری دواكەوتنی پارەكەی ئەمەریكاش، تەكنیكییە.

لیوا قارەمان كەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، كە تاوەكو پارەی ئەمەریكا بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكان دەگات، مووچەیەك بە قەرز بدات بەو لیوایانە و چاوەڕێ دەكەین دەوامی فەرمی دەست پێبكات و مووچەیەكیان پێ بدرێت و حكوومەت بۆیان دابین بكات".

جێگری سوپاسالار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ مووچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە، ھیچ كێشەیەكی نییە و تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمەریكا پارەی مووچەی پێشمەرگە رەوانە دەكات و چاوەرێین پارەكە بگات و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار