٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی پارتی: گۆڕانكاریی بەسەر رێككەوتنەكه‌ی بەغدا و هەرێم دا نەھاتووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیار وایە سەعات سێی پاشنیوەڕۆی سبه‌ی، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، تا ئێستا ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەرێم و بەغدا كراوە، وەكو خۆیەتی و گۆڕانكاریی بەسەردا نەھاتووە، ھەوڵیش دەدرێت پڕۆژەیاسای بودجە لە بەرژەوەندیی كورد تێپەرێندرێت.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمە وەكو كورد خۆمان بۆ كۆبوونەوەی سبه‌ی پەرلەمان ئامادە كردووە و تا ئێستا رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداش وەكو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە، جارێش دیار نییە كە باس لەوە دەكرێت لایەنی بەغدا لە رێككەوتنەكە پەشیمان بوونەتەوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: "گفتوگۆكان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێندرێت و ئێمەش ھەوڵ دەدەین لە بەرژەوەندیی كورد بودجە یەكلا بكرێتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار