٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشكی پارێزگای ھەولێریش زیاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕابردوودا بودجەی بۆ پارێزگاكان خەرج كرد، لە ئێستادا حكوومەت بەشەبودجەی پارێزگاكان زیاد دەكات، كە لە دھۆك زیادی كردووە و بڕیارە لە ھەولێریش زیاد بكرێت.

جێگری پارێزگاری ھەولێر، مەسعوود كاڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی بۆ پارێزگای دھۆك بەشەبودجە زیاد كرا، ئێمەش وەكو پارێزگای ھەولێر بەدواداچوون بۆ ئەوپرسە دەكەین و پشكی پارێزگای ھەولێریش لەو بودجەیەی تەرخان كراوە، زیاد دەكرێت".

كاڕەش گوتیشی: "لە چوارچێوەی ئەو پارەیەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكان تەرخانی كردووە، پشكی پارێزگای ھەولێر ٢٥ملیار دینار بوو، بەڵام ھێشتا پارەكە خەرج نەكراوە و ھەوڵ دەدەین زیاتر بكرێت، ئەوكات خەرج بكرێت".

لە ماوەی ڕابردوودا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی تەرخانكردنی پارە بۆ پارێزگاكان، پشكی پارێزگای دھۆكی بۆ ٧٠ملیار دینار زیاد كرد و پارێزگای ھەولێریش لە ھەوڵدایە كە پشكی ئەوانیش زیاد بكرێت.

تەرخانكردنی ئەو بودجەیە بۆ ھەموو پارێزگاكان، بۆ ئەوەیە لە رێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە خزمەتی پارێزگاكانی پێ بكەن.

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار