٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی میسر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- دوای پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر و گیان لەدەستدانی 32 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییان دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و گەلی میسر دەکات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی نزا بۆ ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی رووداوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە. دەڵێت "سەرەخۆشی لە سەرکردایەتی و خەڵکی میسر دەکەم بەهۆی ئەو رووداوە تراژیدییەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە و داواکارە خودا سەبووریی کەسوکاری ئەوانە بدات کە گیانیان لەدەستداوە. 

پێکدادانی شەمەندەفەرەکان لە هەرێمی سۆهاج بووە کە 460 کیلۆمەتر لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتەکەوە دوورە. بەپێی دوایین ئامارەکانیش، لایه‌نى کەم 165 کەس برینداربوونە. 

هەواڵی پەیوەندیدار