٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی كۆڕۆنا بۆ کوردستان جێی خۆشحاڵییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی ڤاکسینی دژ به‌ كۆرۆنای له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم راگه‌یاند.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆڕۆنا لە ڕێگەی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت.

ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ ڕاستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە ڕێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار