تانیا تاهیر: پێویسته لایه‌نە سیاسییه‌کانى کوردستان به‌ده‌م په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بچن

ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسیى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به گرنگییه‌وه باس له په‌یامه‌که‌ى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت، په‌یامه‌که ڕۆڵى گرنگی ده‌بێت له ئاشته‌واییی سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانه‌کان و لێک نزیکبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌شڵێت، پێوسته ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى بابه‌ته حزبییه‌کان به گیانى نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییەوە و دوور له بابه‌تى حزبى به‌ده‌م پایامه‌که‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه‌وه بچن، چونکه په‌یامه‌که له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنه به مه‌ترسى و پێشهاته‌کانى ئه‌مڕۆى کوردستان.
تانیا تاهیر, ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "په‌یام و ده‌شتپێشخه‌رییه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ى دید و جیاوازییه‌کان له دۆخى سیاسیی ئێستاى کوردستان گرنگه و ده‌ره‌نجامى باشى ده‌بێت بۆ ئێستا و داهاتوو, چونکه ئێمه ده‌زانین خودى نێچیرڤان بارزانى به حوکمى ئه‌و پێگه سیاسى و ئه‌زموونه دوورودرێژەی که له ساحه‌ى سیاسى و حوکمڕانیدا له کوردستان هه‌یه‌تى, هه‌میشه ویستوویه‌تى هه‌وڵەکانى به‌و شێوه‌یه بێت که ئاشته‌واییى سیاسى له نێوان لایه‌نه‌کاندا دروست بکات, بۆیه ده‌رکردنى په‌یامه‌که له سۆنگه‌ى هه‌ستکردنیه‌تى به‌و کێشه و ته‌حه‌دییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى کوردستان و ناوچه‌که بووه‌ته‌وه و ئه‌رکى لایه‌نه‌کانە به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌وه بچن".
گوتیشى: "به‌ده‌مه‌وه‌چوونى لایه‌نه‌کان بۆ په‌یامه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌شداریکردنى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى له‌و شێوەیه له گرنگترین و باڵاترین دامه‌زراوه له کوردستان ده‌رخه‌رى بوونى ئیراده‌یه‌کى به‌هێزى سیاسییه بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى که پایه‌مه‌که له خۆى گرتووه, کۆکردنه‌وه‌ى ته‌واوى لایه‌نه‌کان پێوستى به دروستکرنى پلاتفۆڕمێکى نیشتمانى هه‌یه به گیانێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و به کۆمه‌ڵه خاڵێک که هێڵى گشتى بن (پره‌نسیپى باڵا) پێوسته هیچ لایه‌نێکى سیاسى ڕێگە به خۆى نه‌دات ته‌جاوزى بکات, به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌و مه‌ترسییانه‌وه هه‌یه که نیشتمان و نه‌ته‌وه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه, ئه‌مه وه‌کو میساقێکى شه‌ره‌ف له چوارچیوه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌کى گرنگى وه‌ک سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ڕێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت".
ده‌شڵێت: "کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانی کوردستان یه‌کخستنى گوتارى کوردى له هه‌مان کاتدا په‌یامێکى ڕوون و ئاشکرایه, بۆ وڵاتانى ئیقلیمى و ناوچه‌یى، ته‌نانه‌ت وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش, به‌وه‌ش به‌ڕوونى پێیان ده‌ڵێین که هیچ ته‌داخولێکى هه‌رێمى و نێوده‌وڵەتى ناتوانێ کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئاشته‌واییی سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیى کوردستان هه‌بێت و به هه‌رنرخێک بێت ئێمه ده‌توانین له ناوخۆى خۆمان قوربانى بۆ پاراستنى ئه‌زموونه‌که‌مان بده‌ین".
ئەرسەلان ئەحمەد




