٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا تا ٨ی نیسان قوتابخانەکان نەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا، بە هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ۱۹) چەند بڕیارێکی دا، لەوانە تا ٨ی نیسانی ۲۰۲۱ قوتابخانەکان ناکرێنەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە ڕێکكەوتی  ١ی ٣ی ٢٠٢١ و، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی ٢٥ی ٣ی ٢٠٢١، وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی بڕیار درا :

١-‌ جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی - ناحکومی) سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا ڕێککەوتی ٨ی ٤ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نووسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتاییی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت. پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە.

٢- هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی (٢٠) نمرەی نووسینەکییان کردووە دەوامیان  تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١ ڕادەگیرێت .

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار