مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شاھانەی ئیمارات دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات دەگەیەنێتە بنەماڵەی شاهانە.
لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت: ''لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم''.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی دەربڕیووە و رایگەیاندووە: ''هاوخەمیی قوڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە، حکومەت و خەڵکی ئیمارات. خۆ تەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی بە زیندووی دەمێنێتەوە''.




