٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا یەکەم رۆژی نەورۆز ٥٥ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەمساڵ بە هۆی جەژنی نەورۆزەوە، رێژەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە تا یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز ٥٥ھەزار گەشتیار جگە لە ناوخۆی ھەرێم، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە و رێژەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نادر رۆستایی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمساڵ سەرەڕای بوونی نەخۆشیی کۆرۆنا، ژمارەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە لە ناوخۆی عێراق ٥٥ھەزار گەشتیار جگە لە گەشتیارانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

رۆستایی گوتیشی، ئەو ئامارە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز بووە و رۆژ بە رۆژیش ژمارەکە لە زیادبووندایە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بە ھۆی کۆرۆناوە گەشتیاران نەیانتوانی سەردانی ھەرێم بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار