٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەو رێگایانەی یەکسایدن، دەکرێنە دووساید

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمساڵ  سەرجەم ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون،  تەواو بکرێن و هەروەها ئەو رێگایانەی ماون بکرێنە دووساید، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ئەو پڕۆژانەی لە ھەرێمی کوردستان تەواو نەکراون، کە ژمارەیان ٦٠پڕۆژەیە، ئەمساڵ سەرجەمیان تەواو بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش داوامان لە حکوومەت کردووە پارەمان بۆ خەرج بکەن و دەست بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بکەین، کە ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە".

عەبدوڵڵا ڕوونیشی کردەوە، سایدێکی رێگا بۆ زۆر شوێن رۆیشتووە و تەواو کراون، کە بڕیارە ئەوانیش ئەمساڵ بکرێنە دوو ساید، بۆ ئەو مەبەستەش دەرخستەی ھەموو پڕۆژەکان و تێچووی پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و ھەر کاتێک پارەکە خەرج کرا، دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چونکە پلانی حکوومەتە ھەموو رێگاکان بکرێنە دووساید.

دەشڵێ: "ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە کردووە کە باسمان کردن و، بەم زووانەش دەست بە ئەنجامدانیان دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار