بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: پلانی ئەمنی بۆ جەژنی نەورۆز سەرکەوتوو بوو

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز داڕێژرابوو، ١٠٠% سەرکەوتوو بوو.
عەمید دلێر نەجاڕ،، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز وەکو ھێزەکانی پۆلیس پلانێکی ئەمنیمان دانابوو بۆ سەلامەتی ھاووڵاتیان و پاراستنیان و پلانەکەش زۆر بە باشی بەڕێوە چوو وەکو ئەوەی دانرابوو، جێبەجێ کرا".
نەجاڕ گوتیشی، ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز دانرابوو، ١٠٠% سەرکەوتوو بوو، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییە کە ئەو جەژنە بە سەلامەتی و بێ کێشە بەڕێوە چوو.
بڵند ئیبراھیم




