٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد "کەمال مەزهەر" گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ ته‌رمی نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد "د.كه‌مال مه‌زهه‌ر" له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌ رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و بنەمەڵەی کۆچکردوو، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر) کرد.

وا بڕیاریشە بەیانی رۆژی چوارشەممە 24ی ئازاری 2021، بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە مەراسیمێکی تایبەت و شایستەدا پێشوازیی فەرمی لە تەرمی نووسەر و مێژوونوسی کورد (د.کەمال مەزهەر) بکرێت و دواتر بەرەو شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێ بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار