٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک وەزیران کازمی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/21 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی پێگەیشت. 

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیران کازمی، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، لە سەرۆکی حکومەت کرد و هیوای خواست جەژنی نەورۆز، ببێتە مایەی  خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق .

سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک وەزیران کازمی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و خوازیار بوو، نەورۆز خێرو خۆشی لە گەڵ خۆی بهێنێت و ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆتایی هاتنی ناخۆشی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراق.

 

هەواڵی پەیوەندیدار