سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/3/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵه‌وه پێگه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران كازمى پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لى كوردستان خواست.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایی‌یان و هیواى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.




