نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی un: نه‌ورۆز ئاماژه‌ی تازه‌بوونه‌وه‌ی ژیانه

هەولێر-KDP.info- جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان..
نه‌ورۆز، كه ئاماژه‌ی تازه‌بوونه‌وەی ژیانه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و هێنانی هیوا دوای ساڵێكی سه‌خت و دژوار.
له كاتێكدا كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆڤید 19 به‌سه‌ختی سه‌رتاپای جیهانی داگرتووه، هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی پێكوته (ڤاكسین)یش ده‌ستی پێكردووه.
له‌م مانگه‌دا پاپا فرا‌نسیسی پاپای ڤاتیكان سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ عێراق ئه‌نجامدا و په‌یامی ئاشتی و هیوا و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی بۆ وڵاتێك راگه‌یاند كه ده‌وڵه‌مه‌نده به فره‌یی ئایینی به‌ڵام بریندار به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه.
ئه‌م هیوا تازه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر ئاوێته بكرێت. به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر به گیانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و بڕیاری شێلگیرانه‌ی راسته‌قینه‌ی تێكه‌ڵ به ویستی سیاسیی ته‌واوه‌وه ده‌كرێ و بگره پێویستیشه به‌ده‌ست بێت.
كاتی ئاهه‌نگگێڕانه به‌ڵام به پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌وه به رێكاره خۆپارێزییه‌كانی كۆڤید-١٩ كه خۆی له به‌ستنی ده‌مامك و دوورپارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وكردنی پاكڕاگرتنی ته‌ندروستیی و شۆردنی ده‌ست خۆی ده‌بینێته‌وه.
له ساڵی ٢٠١٠، رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندرا. شایانی باسه، نه‌ورۆز بۆ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی یادی ده‌كه‌نه‌وه مێژوویه‌كی كاتئاسای دوورودرێژ و كۆنی هه‌یه. من به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كورد و هه‌موو ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م كه ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت




